١٥ تشرینی دووەم ٢٠٢٥ - ٠٩:٥٤
Source: Mehrnews
لێکدانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی عێراق؛ کورسییەکان چۆن دابەش کراون

لێکدانەوەی ئەنجامی شەشەمین خولی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق نیشان دەدا کە حزبە شیعەکان زۆرترین دەنگی خەڵکیان بەدەست هێناوە.

 بەشی نێودەوڵەتی: هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق بە بەشداریی زیاتر لە 12 ملیۆن کەس لە 21.4 ملیۆن کەسی شیاوی دەنگدان بەڕێوە چوو؛ بەرزبوونەوەی لەسەدا 12.5 بە نیسبەتی خولی پێشتر، نیشاندەری پێشوازیی بەربڵاوی خەڵکی لەو بەشدارییە سیاسییەیە.

پێشەنگ بوونی هاوپەیمانی ئاوەدانی و گەشە

بەپێی بەراییەکان، هاوپەیمانی "ئاوەدانی و گەشە" بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سوودانی لە سەرووی هەڵبژاردنەکانە و "دەوڵەتی یاسا" بە سەرکردەیی نووری مالیکی لە پلەی دووەم و حزبی "تەقەدوم"ی سەر بە محەمەد حەلبووسی لە پلەی سێهەمدایە.

هاوپەیمانی "حیکمەی نیشتمانی" بە سەرکردەیی سەید عەمار حەکیم و ڕێکخراوی بەدر بە ڕێبەریی هادی عامری و بزووتنەوەی یاسای سەر بە کەتائێبی حزبوڵڵاش لە نێوان ڕەوتە شیعەکان لە براوەکانی ئەم هەڵبژاردنە بوون.

شێوەی دابەشکردنی کورسییەکانی پەرلەمان

سەرژمێرییەک کە میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردۆتەوە، هاوپەیمانی "ئاوەدانی و گەشە" بە مسۆگەرکردنی 45 کورسی، زۆرترین ڕێژەی کورسییەکانی پەرلەمانی پێ دەبێت و پاش ئەو "دەوڵەتی یاسا"، 30 کورسی؛ حزبی تەقەدوم، 27 کورسی؛ بزووتنەوەی سادقون بە سەرکردەیی قەیس خەزعەلی، 26 کورسی حزبی تەقەدوم؛ ڕێکخراو بەدر، 19 کورسی؛ قەویولدەولەی سەر بە حیکمەی نیشتمانی، 18 کورسیان بەر کەوتووە.

لە نێوان حزبە کوردییەکان، پارتی دیموکراتی کوردستان بە 27 کورسی پێشەنگە و دوای ئەو یەکێتی نیشتمانی، 18 کورسی؛ یەکگرتووی ئیسلامی، 4 کورسی؛ بەرەی نوێ، 3 کورسی و کۆمەڵی ئیسلامی 1 کورسیان پێ بڕاوە.

لە بەرەی سوننەدا، هاوپەیمانی "عەزم" بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەرایی، 16 کورسی، هاوپەیامنی "سیادة" بە سەرۆکایەتی خومەیس خەنجەر، 14 کورسی؛ "ئەشراقەتی کانوون" وەک ڕەوتێکی سەربەخۆی مەدەنی، 8 کورسی؛ هاوپەیمانی "ئەساس"، 7 کورسی؛ "بڕیار"، 6 کورسی و "حەسم"، 6 کورسیی مسۆگەر کردووە و باڵە چکۆلەترەکانی وەک "مەوقێف"، "واسێتولجەمەل"، "جەماهیر"، "بەرەی تورکمان"، "مەشرووعولعەرەبی" و "تەعالێفولعەرەبی" هەرکام لە نێوان 2 تا 5 کورسیان بە دەست هێناوە.

پێنج بەربژێری براوەی زۆرترین دەنگەکان

ـ ڕێبوار تەها مستەفا لە یەکێتی نیشتمانی: 96000

ـ محەمەد شیاع سوودانی لە ئاوەدانی و گەشە: 92477

ـ محەمەد حەلبووسی لە حزبی تەقەدوم: 71922

ـ نووری مالیکی لە دەوڵەتی یاسا: 68785

جەماڵ ئەحمەد سەیدو لە یەکگرتووی ئیسلامی: 58191

نزیکبوونەوەی لە پەسندی یاسای حەشدی شەعبی

میدیای عێراقی "المعلومه" نووسی: سەرکەوتنی ڕەوتە بەرخۆدانەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، ئەگەری پەسندکرانی یاسای حەشدی شەعبی بەدواوەیە؛ ئەم یاساییە بە ئامانجی سەقامگیرکردنی پێگەی یاسایی ‌هێزی خەڵکی عێراق لە پێنجەمین پەرلەمانی عێراق لە لێکدانەوەدا بوو کە بە گوشاری ئەمریکا هەڵپەسێردرا.

Your Comment

You are replying to: .
captcha